English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق 50 تیرۆریستی سەر بە "داعش"ی لە سووریا وەرگرتەوە
2022-08-13 [01:57 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ شەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "لە رێگەی هەماهەنگی هاوبەشەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق 50 تیرۆریستی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کە هەڵگری ناسنامەی عێراقن وەرگرتەوە کە لەنێو خاکی سووریا دەستگیرکران".
 
شانەی راگەیاندنەکە ئەوەشی زیاد کرد: "پرۆسەی رادەستکردن و وەرگرتنەوەی تیرۆریستان لە رێگەی دەروازەی رەبیعەی سنووری لەگەڵ لایەنی سووریا لە پارێزگای نەینەوا بەڕێوەچوو و، دەزگای هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ وەریانی گرت بە مەبەستی تەواوکردنی گرتنبەری رێوشوێنە پێویستەکان لەبەرامبەریان".




ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad