English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا... ده‌یان کۆچبەری دیکەی ئەفغانی دیپۆرتی وڵاتەکەیان کرانەوە
2022-08-14 [07:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە شاری ئیدر خۆرهه‌ڵاتی توركیاوە ١٣٦ کۆچبەری دیکەی بە رەگەز ئەفغانی کە بە رێگای نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیاوە، دیپۆرتی وڵاتەکەیان کرانەوە.

رێککارەکانی ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە بە رێگای نایاسایی هاتوونەتە ناو خاکی تورکیاوە بۆ وڵاتەکانیان درێژەی هەیە.

کۆچبەرە نایاساییەکان کە لە رێکەوتی جیاجیا لە سەرانسەری تورکیادا دەستگیرکراون، بە شێوەی کاتی لە ناوەندەکانی ناردنەوەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچبەراندا دەمێننەوە.

لەو چوارچێوەیەشدا لە ناوەندی ناردنەوەی کۆچبەرانەوه‌ ١٣٦ کۆچبەری بە رەگەز ئەفغانی لە رێوشوێنێکی ئەمنییدا و بە یاوەری پۆلیس و جەندرمە بە پاس گواسترانەوە بۆ فڕۆکەخانەی شەهید بولەنت ئایدن لە ئیدر و خرانە ناو فڕۆکە و بەرەو کابوڵ پایتەختی ئەفغانستان بەڕێکران.

لە رۆژانی ٦-١٣ی ئابدا، ٩٠٦ کۆچبەری نایاسایی ئەفغانی بە شەش گەشتی فڕۆکە لە ئیدرەوە رەوانەی وڵاتەکەیان کرانەوە.

ژمارەی ئەو کۆچبەرە ئەفغانیانەی لە میانی ئەمساڵدا لە تورکیاوە دیپۆرتی وڵاتەکەیان کراونەتەوە گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٧٩٥ کەس، هەروەها تێکڕای ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاسایانەی کە لە سەرانسەری تورکیاوە دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە گەیشتووەتە ٦٣ هەزار و ٢٩٨ کەس.

 

AA





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad