English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هەناردەی نەوتی بۆ ئەمەریكا كەمكردەوە بۆ نیوە
2022-08-14 [08:40 AM]

​ZNA – هەولێر


هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ویلایەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ نیوە کەمیکردووە، هەفتەی رابردوو عێراق رۆژانە 181 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە

ئەمرۆ شەممە 14/8/2022، ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکی رایگەیاند، هەفتەی رابردوو عێراق بە تێکڕا رۆژانە 181 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە کاتێکدا هەفتەیەک پێشووتر رۆژانە 369 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

هەفتەی رابردوو کەنەدا زۆرترین نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، کە بەتێکڕا رۆژانە 3.351 ملیۆن بەرمیل بووە، دواتر مەکسیک 710 هەزار بەرمیل، سعودیە 412 هەزار، بەرازیل 291 هەزار بەرمیل نەوت، ئیکوادۆر 212، کۆڵۆمبیا 174 و نەیجیریا 161 هەزار بەرمیل.

رۆژی شەممە ، ئیدارەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکی لە راپۆرتی خۆیدا بڵاویکردەوە کە هەفتەی رابردوو رۆژانە 6196 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەشت وڵات هاوردە کردووە، بەراورد بە هەفتەی پشووتر رۆژانە 847 هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە، کە رۆژانە بڕەکەی 5349 ملیۆن بەرمیل بووە.

 

 





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad