English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی عێراق: بەهۆی كێشە سیاسیەكانی عێراقەوە دابەشكردنی مووچە ناوەستێت
2022-08-14 [08:56 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زیری دارایی حكومەتی عێراق رایگەیاند، لە ئەگەری بەردەوامی ئەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا و پەسەند نەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023، کێشە بۆ موچەی موچەخۆران دروست نابێت و بەردەوام دەبێت.

 

 
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی حكومەتی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هەمووئه‌و ده‌نگۆیانه‌ رەتدەکەنەوە كه‌ باس لە راگرتنی دابەشکردنی موچە دەکات بەهۆی دروستبوونی قەیرانی سیاسی لە عێراق.

عەلاوی گوتیشی، ئەو قەیرانە سیاسییەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت کاریگەری لەسەر موچە نابێت.

وەزیری دارایی لەبارەی ڕەوانەکردنی پرۆژەی یاسای بودجەی ساڵی 2023،دا گوتی: كاروباری ده‌وڵه‌ت به‌هۆی نه‌بونی بودجه‌وه‌ راناوه‌ستێت، چونكه‌ بودجه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ بودجه‌ی ٢٠٢١ـە له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت خه‌رجییه‌كان به‌ به‌بڕی ١٠٠ بۆ ١٢٠ ترلیۆن دۆلار دابینبکرێت.

لەلایەكی ترەوە، مەزهەر ساڵح، راوێژکاری دارایی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، حکومەتی ئێستای عێراق کاربەڕێکەرە و ناتوانێت پرۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام دەتوانرێت لە چەند رێگەیەکی دیکەوە کێشەی خەرجییە داراییەکان چارەسەر بکرێن.

 





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad