English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی عێراق: ساڵی داهاتوو کێشە بۆ مووچە دروست نابێت
2022-08-14 [09:30 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری دارایی عێراق، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بەهۆی قەیرانی سیاسی گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست بێت.

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەرجەم ئەو دەنگۆکانی لەبارەی پەککەوتنی مووچە رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کاری دەوڵەت بەهۆی نەبوونی بودجە ناوەستێت، بەڵکو بودجەی 2021 هەیە و دەتوانن لە رێگەیەوە خەرجییەکان لەنێوان 100 بۆ 120 ترلیۆن دینار دابین بکەن.

وەزیری دارایی عێراق راشیگەیاند: "لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ و نەبوونی بودجە، یاخود یاسایەکی هاوشێوەی پاڵپشتی فریاکەوتنی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، ئەوە حکومەت دەبێت بە پشت بەستن بە بودجەی 2021 خەرجییەکانی بکات".

جەختیشی کردەوە: "بەهۆی نەبوونی بودجەوە حکومەت ناتوانێت هیچ پڕۆژەیەک و وەبەرهێنانێکی نوێ ئەنجام بدات".

ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ئاڵۆزی سیاسی لە عێراق دوای 10 مانگ هێشتا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad