English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگارى هەولیر: سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەى کێشە و گرفتى بەردەم جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاو دەکات
2022-08-14 [10:52 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ یەکشه‌ممە 14-8-2022 بەسەرپەرشتی بەرێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگار، بۆ بەدوا داچوون بە گرفتەکانی بەردەم پەلەکردن لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەرێوە چوو .
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر هۆکاری راستەقینەی شکانی یەک لە دوای یەکی ئاوی ئیفرازی سیێ کرایەوە و بە وردەکاریەوە لە هۆکارو چارەسەرییەکان کۆڵدرایەوەو پەنجە لەسەر خالە لاوازەکان دانرا…
پارێزگارى هەولێر وێرای روونکردنەوەی زەروورەتی ئاوی خاوێنی ماڵان کە پێداویستی سەرەکی و رۆژانەی هاوڵاتیانە، ئەوەشی روونکردەوە کە ئاو لەم وەرزەدا کێشەی راستەقینەی هاوڵاتیانی هەولێرە .
ئەوەش دووپاتکرایەوە، کە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە بەتایبەت شکانى بۆڕییەکان.
جەخت لەسەر کاری جیدی و دیراسەتکراوی لێژنەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکان کرایەوە، کە هەموو کەشی لۆجیستی و مادی بۆ فەراهەم کراوە.
جێگه‌ى باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و به‌رپرسی مولیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئامادەی بوون.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad