English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە باشووری ئێران ٥٠٠ کرێکاری نەوەت روانەی نەخۆشخانە کران
2022-08-14 [01:29 AM]

ZNA- هەولێر


بە هۆی گەرماوە زیاتر لە ٥٠٠ کرێکار لە باشووری ئێران ڕەوانەی نەخۆشخانە کران و ژمارەیەک لەو کرێکارانەش گیانیان لەدەستداوە ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کەرتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند لە رۆژانی رابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ کرێکاری کەرتە جیاوازەکانی نەوت و گاز لە باشووری ئێران بە هۆی کاری لە ڕادەبەدەر لە گەرمای سەرووی 52 پلەی سیلیسیدا ڕەوانەی نەخۆشخانەی کراون و چەند کەسێکیشیان گیانیان لەدەستداوە. بە گوێرەی ئامارە راگەیاندراوەکان لە حەفتەی ڕابردوودا لانی کەم سێ کرێکار لە پاڵاوگەی نەوتی جوفەیر لە شاری ئەهواز بە هۆی گەرماوە گیانیان لە دەستداوە و 35 کەسیش لە کاتی کارکردندا لە هۆش چوون.



ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad