English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خۆراکانە مێشک بەهێز دەکەن
2022-08-14 [10:40 AM]

ZNA : هەولێر


سیستمی خۆراک رۆڵێکی گرنگ لە بەهێزبوونی مێشک و بیرگەدا دەگێڕێت و ئەگەر بیرگە و مێشکی خۆتان یان مناڵەکەتان لاواز بووە هەوڵ بدەن سیستمی خۆراکتان بگۆڕن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند جۆری خۆراک دەکەین کە بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی مێشک بەسوودن. بەپێی ماڵەپەڕی " healthline"، ئەو خۆراکانەی مێشک بەهێز دەکەن ئەمانەن: زەردەچەوە: توێژینەوەکان دەریانخستووە زەردەچەوە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و ئەو دژە ورووژانانەی کەوا هۆکارن بۆ چاکبوونەوەی بیرگەی ئەو کەسانەی تووشی زەمەر بوون، ئەم سوودە لەڕاستیدا لە مادەیەکەوە سەرچاوە دەگرێت بە ناوی "کۆرکۆمین"ە بلۆبێری: بلۆبێری دەوڵەمەندە بە پۆلی فێنۆل کە ورووژانەکان لەناو دەبات، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو مادانەی لە پێکهاتەی بلۆبێریدا هەن، یادەوری کەسانی گەورەساڵ بەهێز دەکەن. زەیتی زەیتوون: زەینتی زەیتوون دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک دژە ئۆکسان کە دەرکەوتووە هۆکارن بۆ بەهێزبوونی یادەوری و لەناوچوونی ئەو مادانەی پڕۆسەی ئۆکساندن لە مێشکدا چالاک دەکەن. ئەڤەکادۆ: بەپێی توێژینەوەکان لە پێکهاتەی ئەڤەکادۆدا چەندین جۆری چەوری تێدایە کە بەرگیری لە ئۆکساندنی پێکهاتەی مێشک دەکەن، ئەڤەکادۆ بەشێکی زۆر لەو زیانانەی رووبەڕووی مێشک و یادەوری دەبنەوە لەناو دەبات. ماسیی سەلەمون: سەلەمون دەوڵەمەندە لە ئۆمێگا ٣ کە خانەکانی مێشک دەپارێزێت. توێژەران وتوویانە، جگە کە سەلەمون خواردنی جۆرەکانی دیکەی ماسیش مەترسیی زەهایمەر کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad