English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هۆکارانە چین کە رێگرن لە دابەزینی ورگ؟
2022-08-14 [01:23 AM]

ZNA : هەولێر


١ . نەخواردنی بڕی پێویست لە چەورەییە بەسوودەکان و بە تایبەت ترشە چەورییە ناچڕەکان: بۆ نموونە کەوچێکی چێشت زەیتی زەیتوون ، پیاڵەیەک لە چەرەس ، ئەڤوگادۆ . ٢ . خەمۆکی: بە تایبەت لە خانمان و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی ئارەزووی وەرزش و خواردنی ناتەندروست؛ هەروەها قەلەقی و سترێسی بەردەوام . ٣ . خواردنی کاربۆهێدراتیی ساددە بە بەردەوام وەک چپسی پەتاتە، پەتاتەی سوورکراوە، برنج و ئاردی سپی، شەکری سپی و شەربەتی گیراوە ، دوور کەوتنەوە لەو خواردنانە و گرنگی دان بە خواردنی پاقلەمەنیەکان و سەوز و میوەی فرێش و خواردنی کوڵاو و ماسی. ٤ . نەخواردنی بڕی پێویست لە کانزای مەگنسێوم کە زیاتر لە ( ٣٠٠ ) ئەرکی هەیە لە ناو جەستە و ئەو کەسانەی بڕی زۆرتر بەردەوام لە مەگنسێوم لە ڕێگای خۆراکەوە وەرئەگرن ئاستی شەکرەی خوێن و هۆرمۆنی ئەنسولێنان نزمترە : گرنگترین سەرچاوەکان سەوزە گەڵاتۆخەکان ، میوە و سەوزە و گیا بەهارییەکانی کوردەواری، بادام و گوێز ، ئەڤوگادۆ ، پاقلەمەنیەکان . ٥ . ئالوودە بوون بە خواردنەوە گازییەکان؛ یەکێک لە هۆکارەکانی ورگ بریتیە لە خواردنەوە گازییەکان بە بەردەوامی و بڕی زۆرێش. ٦. ئەنجام نەدانی وەرزش بە شێوەی راست و ئەنجامنەدانی وەرزشی تایبەت بە ورگ یا کەمتر لە ماوەی پێویست یا بە خێرایی کەمتر . ٧ . خواردنی فاست فوود کە دەوڵەمەندن بە چەورییە چڕکان و چەورەییە موهەدریجەکان، لە بری ئەوەی ماسی سەلموون بخورێت لانی کەم هەفتەی یەک جار، هەروەها کەمکردنی خواردنی گۆشتی سوور و گرنگی دان بە خواردنی سینگی مریشک و پەلەوەرکانی تر و پاقڵەمەنیەکان و قارچک. ٨ . تەمەن: لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن ڕێژەی سووتانی چەوری کەمتر دەبێتەوە بە تایبەت لە خانمانی دوای تەمەنی نائومێدی. ٩ . شەونخوونی و کەمخەوویی: دیاردە مەترسیدارەکەی ئەم سەردەمە. ١٠ . هۆکاری بۆماوەییی .





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad