English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ڕێكخراوی ئارچ گرێبەستی نۆژەنكردنەوەی شوێنەواری شوش واژوو دەكەن
2022-08-14 [04:08 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ یەكشەممە 14/8/2022 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە خاتوو ئیلا بێكێسی، نوێنەری ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی ئارچ كرد و دواتر لە ڕێوڕەسمێكدا بە سەرپەرشتیی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، گرێبەستی نۆژەنكردنەوە و دووبارە دروستكردنەوەی شوێنەواری كنیشتی شوش لە قەزای ئاكرێ لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و ڕێكخراوی ئارچ واژوو كرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا كەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور، بێكەس بریفكانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك، هیوا شیمال بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری ئاكرێ ئامادەی بوون، دوای واژووكردنی گرێبەستەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و كەلەپوور و ڕێكخراوی ئارچ، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، دەقی گرێبەستەی واژوو كرد و لە گوتەیەكیشدا هیوای خواست كە پرۆژەكە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا تەواو بكرێت و پشتگیری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریشی بۆ پرۆژەكە دەربڕی و جەختیشی لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەردوولا كردەوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە كە لە نزیكترین كاتدا دەستبەكارەكانی دەكرێت و بە گوێرەی گرێبەستەكەش لە ماوەی ساڵێكدا تەواو دەكرێت.
ڕێكارەكانی نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكە بە گوێرەی یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپووری هەرێمی كوردستان و ڕێكارە پەیڕەوكراوەكانی ڕێكخراوی یونسكۆ دەبێت و ئەركی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی پرۆژەكەش بە بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و كەلەپووری دهۆك و ئاكرێ دەسپێردرێت.





ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad