English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەى حکومەت و گەلی میسر دەکات
2022-08-14 [06:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

 


سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەى گەل و حکومەتی میسر دەکات بە بۆنەى کەوتنەوەى ئاگر لە یەکێک لە کەنیسەکانی ئەو وڵاتە.

 

رۆژی 14ى ئابی 2022، سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى گەلى میسر و حکومەتی ئەو وڵاتەی کرد، ئەوەش بەهۆى رووداوى ئاگرکەوتنەوە لە کەنیسەی ئەبوسەیفەین لە شارى جیزە.

 

ئەمڕۆ ئاگر له‌ كه‌نیسه‌ی ئه‌بو سه‌یفین لە ناوچەی ئیمبابە لە پارێزگای جیزەی میسر کەوتەوە و بەهۆیەوە 41 کەس گیانیان لەدەستدا و 14 کەسی دیکە بریندار بوون.

 

سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان هاوخەمى بۆ کەسوکارى قوربانییانى ئەو رووداوە دەربڕیوە و هیواى چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad