English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێران کەم ناکاتەوە
رۆبێرت مالی
2022-08-14 [07:15 AM]

​ZNA – هەولێر


نوێنەری تایبەتی حکوومەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕەتی کردەوە واشنتۆن ڕازی بووبێ گەمارۆکانی سەر سوپای پاسداران کەم بکاتەوە

رۆبێرت ماڵی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پی بی ئێس هەواڵێکی گۆڤاری پۆلێتیکۆ سەبارەت بە کەم کردنەوەی گەمارۆکانی سەر سوپای پاسدارانی رەت کردەوە و ڕایگەیاند: ئێمە سەبارەت بەوەی کۆمپانیا ئەورووپییەکان چۆن لەگەڵ ئێران بازرگانی بکەن دانوستانمان نەکردووە و ناشیکەین. ئەوان دەبێ ڕێز لە گەمارۆکانی ئەمریکا بگرن.

گۆڤاری پۆلێتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ڕەشنووسی پێشنیارکراوی ئەورووپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، ڕێگا بە کۆمپانیا ئەورووپییەکان دەدات لەگەڵ کۆمپانیا و کەسایەتییەکانی سەر بە سوپای پاسداران بازرگانییان هەبێ بەو مەرجەی خۆیان ڕاستەوخۆ گەمارۆیان لەسەر نەبێ.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad