English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشی چوارەمی Kung Fu Panda بڵاودەکرێتەوە
2022-08-08 [11:08 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرز وادەی بڵاوکردنەوەی بەشی چوارەمی فیلمی Kung Fu Panda ئاشکرا کرد و بڕیارە 2024 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە.

بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی Kung Fu Panda: The Dragon Knightیە و جگە لە دیاریکردنی ساڵی داهاتوو، وادەی رۆژی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا نەکراوە.

بەرهەمهێنانی بەشی چوارەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دوای سەرکەوتنی بەشی سێیەمی دێت کە لە 2016 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 631 ملیۆن دۆلار بووە.

لە بەشی چوارەمی ئەم ئەنیمەیشنە باس لە کارەکتەری لیانگ دەکرێت کە زانکۆ جێدەهێڵێت لە ئەمریکاوە روو لە چین دەکات و لە دوای گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی، دەبینێت چەند کەسێکی خراپەکار تاوان و گەندەڵی دەکەن و ئەویش رووبەڕوویان دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad