English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ خستنەڕووی مۆبایلەکانی گالاکسی Z Flip4 و Z Fold4 ڕادەگەیەنێت کە هەمەجۆرترینن بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانمان لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکان
2022-08-15 [07:57 AM]

ZNA


#UnpackGreatness #SamsungUnpacked
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان نەوەی نوێی مۆبایلە هۆشمەندە چەماوەکانی بە ناوەکانی گالاکسی Z Flip4 و گالاکسی Z Fold4 ڕاگەیاند، کە تایبەتمەندی خۆگونجاندنیان تێدایە بە پێی ویستی بەکارهێنەر و هەروەها ئەزموونی گونجاو بە خواستیان پێشکەش دەکات. لەگەڵ کارایی پێشکەوتوو. 
دکتۆر تی ئێم رۆه، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی کارەکانی مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: ئامێرە چەماوەکانی سامسۆنگ گالاکسی بە فەلسەفەی کراوەیی دیزاین کراوە کە پەیڕەوی دەکەین، کە توانای نوێ و دەرفەتی تایبەتمەندی تەواو دەڕەخسێنێت، ئەم ئامێرە چەماوانە بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە جیهانییەکانمان پەرەیان پێدراوە، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی مۆبایلی ناوازە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی بەکارهێنەرانمان. لە ڕێگەی کۆبیری نەگۆڕ و پێشەنگی پیشەسازیمانەوە، ئامێرە چەماوەکان بەردەوامن لە سەرسامکردن. و ئێمە سەرکەوتوو بووین لەگۆڕینی ئەم پۆلە لە بیرۆکەیەکەوە بۆ کۆمەڵێک ئامێری گرنگ کە ملیۆنان کەس لە دەوروبەری جیهان دەتوانن چێژی لێ وەربگرن".
گالاکسی Z Flip4.. ئامرازێکی نمونەیی بۆ گوزارشتکردن لە خود لە ناوەوە و دەرەوە
مۆبایلی گالاکسی Z Flip4 تایبەتمەندییە دڵخوازەکانی بەکارهێنەرانمان لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە کە ببێتە ئامێرێکی تەواو بۆ گوزارشتکردن لە خود. و دیزاینە بچووکەکەی ئەزموونی ناوازە پێشکەش دەکات کە لە هیچ مۆبایلێکی زیرەکی تردا نادۆزرێتەوە.
بەهۆی هاوبەشی نێوان سامسۆنگ و مێتا، کامێرای FlexCam باشتر کراوە تا نموونەیی بێت بۆ بەناوبانگترین سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، وەک ئینستاگرام و واتسئەپ و فەیسبووک. تا ئامێرەکە ڕێگە بە بەکارهێنەرانی بدات زیاتر لە جاران کار بکەن
بەکارهێنەران دەتوانن بە تەواوی تایبەتمەندییەکانی Z Flip4 لە ناوەوە و دەرەوەدا تایبەتمەند بکەن بە تایبەت لەگەڵ بوونی Galaxy Themes لەسەر شاشەی دەرەوە و شاشەی سەرەکی، و دەتوانن بە نووسین و کەرەستە و دیزاینی تایبەت شێوازی خۆیان تەواو بکەن. هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن شاشەی داپۆشەری تایبەت بە خۆیان دروست بکەن بە بەکارهێنانی دیزاین و پاشبنەمای کاتژمێری نوێ، و بەکارهێنانی شێوازە جیاوازەکان، وەک وێنە و GIF و تەنانەت پارچە ڤیدیۆکانیش.

گالاکسی Z Fold4 .. فرەکار و کارایی بەرز
مۆبایلی گالاکسی Z Fold4 یەکێکە لە داهێنانە بەردەوامەکانی سامسۆنگ لە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکاندا، و بەهێزترین مۆبایلی زیرەکە تا ئێستا. مۆبایلی Z Fold4 شارەزایی بەکۆمەڵی سامسۆنگ لە بواری تەکنەلۆژیای مۆبایلدا کۆدەکاتەوە، کە یارمەتی داوە ئامێرێک دروست بکات کە کارایی زۆر پێشکەوتووی هەبێت، یەکەم ئامێرە کە لەگەڵ Android 12L هەیە، کە وەشانی تایبەتی "ئەندرۆید"ە.
مۆبایلی گالاکسی Z Fold4 بە بەکارهێنانی هاوێنەی فراوانی 50 مێگاپێکسڵ و هاوێنەی 30x Space Zoom. و جۆرەها شێوازی بەکارهێنانی کامێرا دیزاین کراوە، بە شاشەیەکی سەرەکی 7.6 ئینچ، ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشە بە بڕی 120 هێرتزی خۆگونجێنەر و تایبەتمەندی نوێی Under Display Camera کە پیکسڵە ناڕێکە لاوەکیەکان ڕیز دەکات، هەروەها دەتوانرێت بەرنامەکانی وەک نێتفلێکس.
بەهۆی بەکارهێنانی مادەی Armor Aluminium و شووشەی تایبەتی پارێزەر لەجۆری (Corning® Gorilla® Glass Victus®+) لەسەر شاشەی دەرەوە و شووشەی پشتەوە، دەتوانین بڵێین Z Flip4 و Z Fold4 بەبێ گومان پتەوترین ئامێری چەماوەن تا ئێستا. 
بیستۆکی Galaxy Buds2 Pro..دیزاینێکی نایاب لەگەڵ ئەزموونێکی ناوازەی گوێگرتن
کۆمپانیای سامسۆنگ بەستنەوەی بیستۆکی Galaxy Buds2 Proی بە زنجیرەی گالاکسی Z ڕاگەیاند. کە باشترین بیستۆکی نوێن لە پۆلی خۆی، کە ئەزموونێکی دەنگی بێ وایەری نوقمکەر پێشکەش دەکەن، جگە لە دیزاینە نوێیەکەی، و پەیوەندییەکی نەرمی تەواو بۆ لایەنە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەر.
بەم بیستۆکانە دەتوانیت چێژ لە هەموو پشوویەکی مۆسیقا وەربگریت، لەگەڵ دەنگی ڕوونی بەرز لە ئاستی ٢٤ بیت، دڵنیابوون لە مەودای داینامیکی بەرز کە یارمەتیت دەدات پەیوەست ببیت بەو ناوەڕۆکەیەوە بکەیت کە گوێی لێدەگریت بە وردیەکی ئێجگار بەرزەوە. دیزاینە نوێیە تێکەڵەیەکە لە تایبەتمەندیە جوان و کردارییەکان بە قەبارەیەکی بچووکتر بە ڕێژەی 15%، هەروەها بیستۆکی نوێی Galaxy Buds2 Pro ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات چێژ لە جیهانی خۆیان وەربگرن و لە هەمان کاتدا لە پەیوەندی بمێننەوە …





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad