English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەفتەیەکدا نزیکەی 80 هەزار کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە
2022-08-15 [08:02 AM]

ZNA-هەولێر


بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی 80 هەزار کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.

لە ئاماری وەزارەتی ناوخۆ روونکراوەتەوە، لە ماوەی هەفتەیەکدا واتە، لە رێکەوتی 5ی ئابی 2022 تاوەکو 11ی ئابی 2022، لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی دەروازە سنوورییەكان، 158 هەزار و 843 کەس هاتووچۆی هەرێمی کوردستانیان کردووە، کە 43 هەزار و 166 کەسیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 9 هەزار و 43 کەسیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 16 هەزار و 434 کەسیان لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و 71 هەزار و 469 لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل و 15 هەزار و 121 لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و 3 هەزار و 610 کەسیان لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە بووە.

لەبارەی هاتنی کەسانی بیانی بۆ هەرێمی کوردستان لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەو هەفتەیەدا 41 هەزار و 761 کەس سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە کە 10 هەزار و 417 کەسیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 2 هەزار و 629 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 3 هەزار و 284 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 20 هەزار و 809 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 983 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخ 639 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.

لە ئاماری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی ئەو هەفتەیەدا ژمارەی هاووڵاتییانی عێراقی کە لە هەرێمی کوردستانەوە گەشتی دەرەوەیان کردووە 40 هەزار و 15 کەس بوون کە 11 هەزار و 576 کەسیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و هەزار و 836 کەسیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 4 هەزار و 529 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 17 هەزار و 659 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 416 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و 999 کەسیان  لە دەروازەی سنوووری پەروێزخانەوە بووە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی ناوخۆ، ژمارەی کەسانی بیانی کە چوونەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان 39 هەزار و 299 کەس بوون، کە 11 هەزار و 320 کەسیان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و 2 هەزار و 274 لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و 3 هەزار و 402 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و 17 هەزار و 527 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل و 3 هەزار و 993 کەسیان لە رێگەی دەروازەی سنووری باشماخ و 783 کەسیان لەرێگەی دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە بووە.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad