English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمانڕەوای نیویۆرک له‌سه‌ر برینداركردنی سەلمان روشدی: قەڵەم بەسەر چەقۆدا سەر دەکەوێت
2022-08-15 [08:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرک، کاسی هۆوکۆڵ لەبارەی هێرشکردنە سەر نووسەری 'ئایەتە شەیتانییەکان' سەلمان روشدی لە ئەنیستیتوی شتاکوا لە نیویۆرک، بە ئاماژەدان بە ئازادی رادەربڕین، گوتی: هەمیشە قەڵەم بەسەر چەقۆدا سەردەکەوێت.

هۆوکۆڵ لە میانی بەسەرکردنەوەی ئەو ناوەندی پەروەردەییەی لە ناوچەی شتاکوایە لە رۆژئاوای نیویۆرک کە لەوێ تۆمەتبارێک بە ناوی هادی مەتەر بە چەقۆ هێرشی کردە سەر نووسەری بە رەچەڵەک هیندی، سەلمان روشدی ئەمەی وەک سنووردارکردنی ئازادی رادەربڕین لەقەڵەم دا و سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.

هۆوکۆڵ لەمبارەیەوە گوتی: قسەکردن بە دەنگی بەرز لە DNAی ئێمەدا بەربڵاوە. بۆیە هەمیشە زانین سەردەکەوێت بەسەر نەزانی، سنگفراوانی، بوێری و قەڵەم هەمیشە سەردەکەون بەسەر رق و کینە و ترس و چەقۆدا.

ناوبراو سوپاسی ئەو کارمەندانەی ئەنیستیتۆکەی کرد کە گیانی روشدی-یان رزگار کردووە و جەختی لەسەر پشتیوانییەکانی خۆی کردەوە بۆ ئازادی رادەربڕین و جارێکی دیکە سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کردەوە.

سەلمان روشدی کە ساڵانێکی زۆرە لە نیویۆرک دەژی دوای ئەوەی لە 12ی ئاب بەمەبەستی پێشکەشکردنی گوتارێک لە ئەنیستیتۆی شتاکوا لە نزیک شاری بوفالۆ هاتە سەر شانۆ لەلایەن هادی مەتەر کە لە نیویۆرک لەدایک بووە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر.

بەڕێوەبەری کارەکانی سەلمان روشدی، ئەندریو وایلی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، گوتوویەتی مەترسی لەسەر ژیانی روشدی نەماوە. رەنگە روشدی چاوێکی لەدەست بدات. دەمارەکانی قۆڵی بڕاون. جگەریشی کە چەقۆی لێدراوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad