English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەووردی چاودێری پێشهاتەكانی عێراق دەكەین
2022-08-16 [08:43 AM]

​ZNA – هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، راگەیاند، لەئێستادا بەوردی و ھەستیارییەوە چاودێری پێشھاتەکانی عێراق دەکەن و ھانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەدەن بۆ دەرچوون لە قەیرانە سیاسییەکەی ئێستا و گفتوگۆ ئەنجام بدەن.

میدیاکانی ئێران یڵاویان كردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: "پرسەکانی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگن و بەوردی و ھەستیارییەوە، چاودێریی پێشھاتەکانی ئەو وڵاتە دەکەین".

كەنعانی گوتیشی: "لەژێر رۆشنایی بوونی پەیوەندیییەکی ئەرێنی و بنیاتنەرانەدا، ھەوڵی یارمەتیدان و نزیکردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەدەین، ئێران لە دەستوەردان لە کاروباری عێراق خۆی بەدوور دەگرێت".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە کە لە چوارچێوەی دەستووردا و بەگفتوگۆ ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و دامەزراوە یاساییەکانیش بپارێزن.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە بە ھاوکاری، گفتوگۆوە و نزیکردنەوەی بۆچوونەکان کێشەکانی عێراق چارەسەر دەبن و گوتویەتی "پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان و ئومێد دەکەین، رەوشی عێراق ھیۆر بکرێتەوە و ئاسایش و سەقامگیریی لەو وڵاتە بەرقەرار بێت".

ناسر کەنعانی لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق گوتی: "ھێشتا پەیوەندییمان لەگەڵ دۆست و برا عێراقییەکانمان بەردەوامە و نەپچڕاوە، لەئێستادا گفتوگۆ لە رێگای باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە بەغدا، هەروەها لە ئاستەکانی دیکەدا ئەنجام دەدرێت".

 





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad