English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎پێنج خووی ڕۆژانە سووتانی چه‌وری له‌ش که‌م دەکاتەوە
2022-08-16 [12:05 PM]

ZNA : هەولێر


‎زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی په‌یوه‌ندیه‌کی گرنگی به‌ ڕێژه‌ی سووتانی چه‌وری و میتابۆلیزمی له‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هەڵسوکەوت و خووی ڕۆژانە هەیە کە لە کاتی ڕێجیم و کاتی ئاسایی دا ‌ ڕێژه‌ی سووتانی چه‌وری و میتابۆلیزمی ناو له‌ش که‌م دەکەنەوە : ‎ خواردنی یەک ژەم لە ڕۆژێکدا : یان پەیڕەوی کردنی ئەو ڕێجیمانەت بڕێکی زۆر کەم کالۆری تێدایە بۆ ماوەت زیاتر لە هەفتەیەک . ‎نەخواردنی بڕی پێویست لە پڕۆتینەکان : خواردنی پڕۆتینەکان جگە لەوەی دەبنە هۆی ئەوەی درەنگتر هەست بە برسیەتی بکەیتەوە ؛ ڕێژەی سووتانی چەوری و میتابۆلیزمی جەستە زیاتر دەکەن چونکە کاریگەری گەرمی خۆراکی ( FTE )ی پڕۆتینەکان زۆر زیاترە لە کاربۆهیدرایت و چەوری ‎ که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی ؛ تێک چوونی خەو و درەنگ نووستن و درەنگ هەستان . ‎ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو و نەخواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕیشاڵیەکان . هەروەها خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شەربەتی گیراوە و شەربەتی فرێش . ‎وەرزش نەکردن و کەمی جووڵە و دانیشتن یان پاڵ کوتم زۆربەی کاتەکان کە دەبێتە کەمی ڕێژەی ماسولکەکان یان پۆکانەوەیان له جەستەدا ۰ ‎دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی ‎پسپۆڕی زانستی خۆراک





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad