English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر: پرۆژەی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون، بیرۆکەی رێزدار سەرۆکی حکومەتەو هی حکومەتە و خەڵکی موستەهەق لێ سوودمەند دەبێت
2022-08-16 [03:21 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمرۆ سێشەممە 16-8-2022 بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر و هەردوو جێگرانی پارێزگار (هێمن قادرو مەسعود کارەش ) و (ئەکرەم ئەحمەد)، یاریدەرى پارێزگار و به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر و بەرێوەبەری شارەوانى هه‌ولێر وبه‌رێوە‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری نه‌خشه‌دانان و ئاوه‌دانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێگاوبانی هه‌ولێر" کۆبوونەوەی تەواوکاری دەربارەی فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە دروستکردنی  ٢٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێچییان كەمدەرامەتان بەرێوەچوو.
ئەو یەكەی نیشتەجێبوونانەی دروست دەكرێن تەواوی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەگرێتەوە….
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر پەلە کردن لە جێبەجێکردنی کارەکان کردەوەو گوتیشی کە ئەم پرۆژەیە بیرۆکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمە، هەر
رێزدار سەرۆکوەزیران فەرمانی داوە ئەوانەی ئەو یەکە نیشتەجێیانە وەردەگرن دەبێ ١٠٠% شایەن بن، واتە بە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بدرێن کە پێشتر هیچ جۆرە قازانجێکیان لە هیچ ئۆفەرێکی حکومەت نەکردبێت. 
پارێزگاری هەولێر لەگەل ئامادەبووان باسیان لە وردەکاری هونەری پراکتیزەکردنی پرۆژەکە و بژاردەکانی دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون و ئەولەویەتی خێزانە موستەحەقەکان و وردەکاریەکانی تیرو پشکی دابەشکردنی یەکەکان کرد. بۆ ئەوەش لیژنەی راپەڕاندنی کارو بارەکان دەسنیشان کراو بریاریشە کۆبوونەوەکان بەردەوامی هەبێ.

شایەنی باسە بە فەرمانی رێزدار سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێ ئەم یەکانە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی باشترین وەبەرهێنەرانی کوردستان دروست بکرێن، بە جۆرێك پێشینەیەکی باشیان لە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون هاوشێوەی ئەم یەکانە لە شار و شارۆچکەکان هەبێت…





ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad