English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی١٦ی ئاب و حەفتاوشەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان
2022-08-16 [05:47 AM]

​ZNA – هەولێر


بەرێز : سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان، جەنابی کاک مەسعوود بارزانی

ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دێموکراتی کوردستان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێرانەتان پێشکەش بێ:

هەروەک هەموولایەک ئاگادارن: لە سەردەمێکی مێژوویی هەستیار، گرینگ و چارەنووسساز دا کە خەباتی کوردستان لە باشووری نیشتمان پێویستی بە حیزبێکی سەردەم و مودێرنی ئەمڕۆیی بوو، پارتی دێموکراتی کورد کە دواتر بووە پارتی دێموکراتی کوردستان لە ژێر ڕێنوێنی و سێبەری کۆماری کوردستان دا، لە ١٦ی ئابی ساڵی ١٩٤٦ی زایینی، یەکەم کۆنگرەی خۆی لە بەغدا بەست و بە فەرمی ئیعلامی مەوجوودیەتی کرد.

پارتی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی تەمەنی ٧٦ ساڵەی خۆیدا هەندێک جار تووشی نسکۆ و شکست هاتووە، بەڵام کۆڵی نەداوە و درێژەی بە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی داوە.

لە ماوەی تەمەنیدا زۆر دەستکەوتی مێژوویی و گرینگی بۆ نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان دەستەبەر کردووە و تەنانەت بەشێک لە دەستکەوتەکانی کاریگەری ئەرێنی و ڕاستەوخۆیان لە سەر دۆزی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەبووە.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە یادی ٧٦ ساڵەی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان دا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامان و لایەنگران و خەڵکی کوردستان بە گشتی و سەرۆکایەتی و ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی دەکا و لەو ڕۆژە دا وێرای ئاواتی سەرکەوتنی زیاتر، چاوەڕوانیی زیاتر لە پارتی دێموکراتی کوردستان دەکرێ کە لە پێناو یەکڕیزی و یەکبوون و ڕێکخستنی ناوماڵی کورد لە باشوور بە تایبەتی و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی، هەوڵی بنەڕەتی و جیددی و کاریگەر بدات.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad