English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەنگی چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە بنکەیەکی سەربازیی رووسیا بیسترا
تەقینەوە لە بنکەی سەربازیی رووسیا لە کریمە
2022-08-16 [09:39 AM]

​ZNA-هەولێر


رۆژنامه‌ی رووسیی "کۆمەرسانت" لە زمان دانیشتوانی خۆجێی بڵاوی کردەوە بنکه‌ی ئاسمانی لە گوندی"گۆڤاردیسکۆیە" لە کریمە دووکەڵێکی خەستی لێهەستاوە.

 شایەت‌حاڵان هەروەها گوتویانە دەنگی چەندی تەقینەوەیان لەم ناوچەیە بیستووە.

رۆژنامەی کۆمرسانت لە زمان سەرچاوەیەکی خۆیەوە نووسیویەتی ئەفسەرانی سەربازی خەریکی لێکۆڵینەوە سەبارەت به هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر کۆگایەکی تەقەمەنین.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەرپرسانی فەرمی باسی ئەم تەقینەوانەیان نەکردووە.

شوێنی ئەم تەقینەوانە دەکەوێت ناوچەی کریمە. رووسیا پیشترێ کریمەی داگیر کردبوو و خستبوویە سەر خاکی خۆی.

دەگوترێ ئۆکرانیا لە بەرانبەر هێرشی رووسیا دا دەیهەوێت ئاگری شەڕەکە بخاته ناو خاکی کریمە.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad