English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر داوای مەستەفا کازمی لایەنەکانی عێراق بۆ چارەسەر کۆدەبنەوە
2022-08-17 [08:48 AM]

ZNA-هەولێر


لەسەر داوای مەستەفا کازمی، ئەمڕۆ سەرکردەی لایەنەکانی عێراق بە مەبەستی چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای عێراق و ناکۆکی نێوان لایەنەکان کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نیشتمانی بکەن، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و رزگاربوون لەو دۆخەی عێراق تێیکەوتووە، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت و ئامانج لێی دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی جددی و بیرکردنەوەیەکی هاوبەش و هێورکردنەوەی گرژییەکانە.

دوێنێ 16/8/2022، مستەفا کازمی لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، دەیانەوێت ژینگەیەکی گونجاو بڕەخسێنن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی و دەستووری، بە جۆرێک لە ئاست خواستەکانی گەلانی عێراق بێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردبوو، حكومه‌ته‌كه‌ی لایه‌نێكی ململانێی سیاسی نییه‌، به‌ڵام "هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌رپرسیاریەتی ئه‌م دۆخه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت". داواشی لە لایەنەکان کردووە، هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی یه‌كڕیزی، سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق، به‌شداری له‌و کۆبوونەوەیە نیشتمانییە بکەن.





ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad