English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا داوا لە رووسیا لە زابۆرجیا بكشێتێەوە ئەگەرنا دەبێتە هۆی مەترسیەكی گەورە
2022-08-17 [09:00 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی فەرەنسا داوای کشانەوەی هێزەکانی روسیای لە ناوچەی زابۆرجیای ئەتۆمی کرد و دەشڵێت، "جەنگ لەو ناوچەیە دەبێتە هۆی مەترسییەکی گەورە."

 

 
دوێنێ سێشەممە،16-8-2022،  لە رێگەی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیەوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای لە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا کرد، هێزەکانی لە ناوچەی زابۆرجیای ئەتۆمی لە باکوری ئۆکرانیا بکشێنێتەوە، چونكە  جەنگ و پێکدادان لەو ناوچەیە مەترسی زۆر گەورە دروست دەکات.

پێشتریش، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتبووی، ئەگەر رێکاری تایبەت بۆ رێگەگرتن لە رووداوەکانی ناوچەی ئەتۆمی زابۆرجیا نەگیرێت ئەوا هەموو جیهان شکست دەهێنێت.

زابۆرجیا گەورەترین ناوچەی ئەتۆمییە لە ئەوروپا، روسیا لە دوای ماوەیەکی کەم لە سەرەتای جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵی کرد و ناوینا، "کردەوەی سەربازی تایبەت."

لە لایەکی ترەوە، وەزیری بەرگری روسیا و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆیان لەبارەی مەرجەکانی دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ ناوچەکانی زابۆرجیای ئەتۆمی کرد.

 





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad