English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامێرە نوێیە چەماوەکانی سامسۆنگ گالاکسی بەرەو داهاتوویەکی بەردەوامتر هەنگاو دەنێن، و لە هەمان کاتدا ئەزموونێکی مۆبایلی هەمەچەشنتر پێشکەش دەکەن 
2022-08-17 [09:24 AM]

ZNA


کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوامیی ساڵی 2025 لە یەکەی کارەکانی ئەزموونەکانی مۆبایلدا. و دەستپێشخەرییە سەرەکییەکان بریتین لە پەرەپێدان و یەکخستنی ماددە بەکارهاتووەکان لە بەرهەمەکاندا، و دیزاینکردنی پاکەتێک کە باشتر پێوەرە ژینگەییەکان لەبەرچاو بگرێت، و پێدانی ژیانێکی نوێ بە ئامێرە کۆنەکانی سامسۆنگ گالاکسی بۆ کەمکردنەوەی پاشماوەی ئەلیکترۆنی.
لە دوای ڕاگەیاندنی دیدگای "گالاکسی لە پێناو هەسارەکە" لە بۆنەی Unpacked کە لە مانگی ئابی 2021 بەڕێوەچوو، سامسۆنگ کاریکرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی سەرچاوەکان بۆ ئەوەی نەبنە پاشماوەی زیانبەخش و کەمکردنەوەی کاریگەری نەرێنی ژینگەییان.
دکتۆر تی ئێم رۆه، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی کارەکانی مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: سامسۆنگ کرداری ڕێکخراو و کاریگەر جێبەجێ دەکات کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی مرۆڤەکان و هەسارەکە. ئێمە جەخت دەکەینەوە لە تێکەڵکردنی بەردەوامیی و داهێنان لە هەموو کارێکمان دا، و هەروەها شانازی بەو پێشکەوتنانە دەکەین کە پێی گەیشتووین، هەرچەندە ئەم ئەزموونەمان سادە بوو، بەڵام توانیمان بە قەناعەت و سووربوونی زیاترەوە درێژە بە گەشتەکەمان بدەین بۆ گەیشتن بە دیدگای بەردەوامیمان".

فراوانکردنی بەکارهێنانی ماددە بەکارهاتووەکان لە مۆبایلەکانی گالاکسی Z Fold4 و Z Flip4
سامسۆنگ زنجیرە نوێیەکەی گالاکسی Z و گالاکسی Buds2 Pro دروست کردووە بە دووبارە بەکارهێنانەوەی تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو کە ڕەنگە لە کۆتاییدا بگەنە زەریاکان.
ئەم تۆڕانە بۆ یەکەمجار لە زنجیرەی گالاکسی S22 لە مانگی شوباتی 2022 بەکارهێنران، تا ئەمڕۆش لە یازدە ئامێری گالاکسیدا بەکاردەهێنرێن، لەوانە زنجیرەی گالاکسی Book2 Pro و Tab S8. سامسۆنگ بە دووبارە بەکارهێنانەوەی تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو بۆ بەدەستهێنانی ماددەیەکی کارایی بەرز لە تەکنەلۆژیای نزیکەی 640 هەزار تۆن تۆڕی ماسیگرتن فڕێ دەدرێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی ڕاستەقینە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی پیسبوونی زەریاکانی جیهان هەموو ساڵێک. دووبارە بەکارهێنانەوەی تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو تەنها نموونەیەکە لەو پێشکەوتنانەی کە سامسۆنگ بەدەستی دەهێنێت لە زیادکردنی بەکارهێنانی ماددە بەکارهاتووەکان لە بەرهەمەکانیدا.
تۆڕی ماسیگرتنی بەکارهێنراو و کەرەستەی دوای بەکارهێنان و ماددەی ڕیزن لە 90٪ی ئامێرەکانی گالاکسی کە ساڵی ڕابردوو خرایە بازاڕەوە. و سەبارەت بە بیستۆکی Buds2 Pro، سامسۆنگ زیاتر لە 90%ی کەرەستەی بەکارهاتوو لە دروستکردنیان بەکاردەهێنێت.

گۆڕینی شێوازی پاکەتکردنی بەرهەمەکانی گالاکسی
ئامانجی داناوە تا ساڵی 2025 هەموو ئەو پلاستیکانەی کە یەکجار بەکاردەهێنرێن لە پاکەتەکانی مۆبایلدا نەهێڵێت، و بەڕاستیش هەستاوە بە کەمکردنەوەی بڕێکی بەرچاو لەو پلاستیکانەی کە یەکجار بەکاردەهێنرێن لە پاکەتەکانی ئێستای مۆبایلە هۆشمەندەکانی گالاکسی، و لە دوای نمایشکردنی زنجیرەی گالاکسیS22، ئێستا سامسۆنگ 100% کاغەزی دووبارە بەکارهاتوو بەکاردەهێنێت لە پێچانەوەی بەرهەمە سەرەکییەکانی دا.
لەڕێگەی ئەم کارەوە دەتوانێت ئەمساڵ نزیکەی 51 هەزار درەخت ڕزگار بکات لە فەوتان.
هەروەها سەرکەوتوو بوو لە کەمکردنەوەی قەبارەی پاکەتەکانی گالاکسی Z Flip4 بە ڕێژەی 52.8%، و گالاکسی Z Fold4 بە ڕێژەی 58.2%، بە بەراورد بە نەوەی یەکەمی ئامێرە چەماوەکانی گالاکسی. و بە کەمکردنەوەی قەبارەی پاکەتی هەر ئامێرێک، سامسۆنگ کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریە نەرێنیەکانی لەسەر ژینگە لەکاتی گواستنەوەی ئەم بەرهەمانە بە بارهەڵگر و فڕۆکە و کەشتی. کۆمپانیاکە مەزەندە دەکات کە کەمبوونەوەی قەبارەی پاکەتەکان یەکسانە بە کەمبوونەوەی دەردانی کاربۆن لە کەرتی گواستنەوەدا بە نزیکەی 10 هەزار تۆن تا کۆتایی ساڵی 2022. 
پەرەپێدانی چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی پاشماوەی ئەلیکترۆنی
بەپێی ڕاپۆرتەکان کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە ساڵی 2021دا 57 ملیۆن تۆن پاشماوەی ئەلیکترۆنی بەرهەم هێنراوە و پێشبینی دەکرێت ساڵانە ئەم بڕە زیاد بکات بە ڕێژەی دوو ملیۆن تۆن.
سامسۆنگ مەودای بەرنامەی Galaxy Upcyclingی فراوانتر کردووە کە ئامێرە بەکارهێنراوەکانی گالاکسی دووبارە بەکاردەهێنێتەوە لە ئامێری دەستنیشانکردنی پزیشکی EYELIKE بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گرنگەکانی چاودێری چاو لە کۆمەڵگا هەژارەکاندا. و لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە سەدان ئامێری گالاکسی دووبارە بەکارهێنراونەتەوە، هەروەها خزمەتگوزاری چاودێری چاوی پێویستی پێشکەش بە زیاتر لە 13،000 نەخۆش کردووە لە ڤێتنام و مەغریب و هیندستان و پاپوا گینیای نوێ.

دیدێک بەرەو داهاتوو
سامسۆنگ ئامانجی ڕوونی بەردەوامی داناوە بە فراوانکردنی مەودای چارەسەرەکان لە سەرانسەری کارەکانیدا. جا چ دووبارە بەکارهێنانەوەی تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراو لە ئامێرەکانی گالاکسی بێت یان گەیشتن بە پاکەتکردنی بێ پلاستیک بێت یان هەوڵدان بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوەکان بە تەواوەتی و نەهێشتنی گەیشتنی بارگاویکەرەوەی مۆبایلە هۆشمەندەکان بە زبڵدانەکان، و سامسۆنگ دەزانێت کە دیدگای "گالاکسی لە پێناو هەسارەکە" هەنگاو بۆ بەردەوامی دەنێت بەرەو ئامانجە دیاریکراوەکانی.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad