English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس" لە هەولێر پەردەی لەسەر زنجیرە مۆبایلە چەماوەکانی نەوەی چوارەمی خۆی لادا
2022-08-17 [09:25 AM]

ZNA


سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەردەی لەسەر نوێترین مۆدێلەکانی زنجیرەی مۆبایلە چەماوەکانی “سامسۆنگ” لادا، لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە عێراق لەبەردەم کۆمەڵێک کەسانی ناسراو و بلۆگەر و میدیاکاران لە بوارە جیاوازەکاندا و ئارەزوومەندانی یارییە ڤیدیۆییەکان، دوو مۆبایلە نایابەکەی "Galaxy Z Fold4"، و"Galaxy Z Flip4" خستەڕوو لە  هۆتێل دیڤان لە هەولێر دوای ڕاگەیاندنی فەرمی جیهانییان، بەمە سامسۆنگ سەردەمێکی نوێی داهێنانی لە نەوەی چوارەمی ئامێرە چەماوەکان هێنایە ئاراوە.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بۆنەیەکی خۆشی هات، کە چەندین چالاکی خۆشی تێدابوو. لە بۆنەکەدا ڤیدیۆی تۆمارکراوی ڕاگەیاندنی فەرمی Samsung Galaxy Unpacked نمایشکرا، کە تێیدا سامسۆنگ ئامادەبووانی سەرسام کرد بە نمایشکردنی توانا تەکنەلۆژیە بەرزەکان و تایبەتمەندییە ناوازەکانی مۆبایلەکانی "4Galaxy Z Fold"، و"4Galaxy Z Flip"، کە بە سوود وەرگرتن لە دەرئەنجام وکاری سێ نەوە لە داهێنانی سامسۆنگ دێت کە سامسۆنگ ئەرکەکەی گرتووەتە ئەستۆ بۆ ڕەخساندنی ژیانێکی باشتر کە ئەو تایبەتمەندیانەی لەم دوو مۆبایلەدا پێشکەشدەکرێت پێشتر لە هیچ مۆبایلێکی زیرەکی تردا پێشکەش نەکراوە.
لە میانی بۆنەکەدا "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" دەرفەتی بۆ ئامادەبووان لە بوارە جیاوازەکاندا ڕەخساند، لە جلوبەرگ و چێشتلێنان و تەندروستی و وەرزش و لەشجوانی و یارییە ڤیدیۆییەکان و تەکنەلۆژیا، بۆ بینینی تایبەتمەندییەکانی ئەو دوو مۆبایلە و ئەزموون کردنیان و دۆزینەوەی توانا ناوازەکانیان بەدەستی خۆیان.
کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" پێشبینی دەکات مۆبایلە ناوازەکانی "4Galaxy Z Fold"، و"4Galaxy Z Flip"، پێشوازی گەرمی هەوادارانی لێبکرێت لە بازاڕی عێراقیدا، ئەمەش بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە مۆبایلەکانی نەوەی پێشووی ساڵی ڕابردوو 2021 بەدەستیان هێناوە، دەسپێک بەهەڵمەتی داواکردنی پێشوەختە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێش خستنەبازاڕی فەرمی چاوەڕوانکراو لە عێراق، کە لە کاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت.





ئەم هەواڵە 1171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad