English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی هەڵئاوسان جۆ بایدن پڕۆژەیاسایەکی واژوو کرد
2022-08-17 [01:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەبارەی هەڵئاوسان، پڕۆژەیاسایەکی واژوو کرد کە رێساکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و کەمکردنەوەی نرخی دەرمان و باج لەخۆدەگرێت.

جۆ بایدن لە مەراسیمی واژووکردنەکدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، "پرۆژەیاسای کەمکردنەوەی هەڵئاوسان"ی پەسەند کرد کە پێشتر لەلایەن کۆنگرێسەوە دەنگی لەسەر درابوو.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی گوتارێکدا کە لە مەراسیمەکەدا پێشکەشی کرد، ئاماژەی بەوە دا، پڕۆژەیاساکە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەیاساکانی مێژووی ئەمریکا و گوتی: "ئەمە گەورەترین هەنگاوی چاکسازییە کە لەبارەی ئاووهەوا تا ئێستا ئەنجامدراوە".

جۆ بایدن بە ئاماژەدان بەوەی کە پڕۆژەیاساکە رێگە بە ئەمریکا دەدات هەنگاوی زیاتری بوێرانە بنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا، گوتی: "سوودێکی بەرچاو بەو ئەمریکییانە دەگەیەنێت کە لە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ئەرکی خزمەتکردن بە کەرتی تەندروستی".

سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی كردەوە كە وەک هەنگاوێک بەرامبەر بە کەمکردنەوەی هەڵئاوسان، لەماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا كورتهێنانی بوودجە زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلار كەمدەكرێتەوە.

جۆ بایدن ئەوەیشی خستەڕوو کە سەرمایەدارەکان "پشکی دادپەروەرانە"ی خۆیان لە باجەکان دەدەن و کۆمپانیا گەورەکان، ئێستا لانیکەم لەسەدا ١٥ی باجی کۆمپانیاکان دەدەن.

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن كۆمارییەكانی لە كۆنگرێس تۆمەتبار كرد بەوەی لەگەڵ بەرژەوەندییە تایبەتەكانیاندان، هەروەها رایگەیاند، دیموكراتەكان لە پاڵ گەلی ئەمریكا وەستاون لە كاتێكدا كۆمارییەكان، دەنگیان دژبە ئەم پڕۆژەیاسایە داوە.

پڕۆژەیاساکە کە هاوکات وەک گەورەترین "پاکێجی ئاووهەوا" لە مێژووی ئەمریکادا سەیر دەکرێت، وەک "سەرکەوتن"ی سیاسی و ئابووریی ئیدارەی جۆ بایدن پێش هەڵبژاردنە تەواوکارییەکان هەڵدەسەنگێندرێت کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.

ئەو پرۆژەیاسایەی کە قسەی لەسەر دەکرێت رێساکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا و کەمکردنەوەی نرخی دەرمان و باج لەخۆدەگرێت.

لە چوارچێوەی یاساکەدا کە دەگوترێت یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی هەڵئاوسان، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا، ٧٣٩ ملیار دۆلار داهات دابینبرکێت و ٤٣٣ ملیار دۆلار خەرج بکرێت، ئاماژە بەوەش کراوە کە پڕۆژەیاساکە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی کورتهێنانی بوودجە.

لە رەشنووسی پڕۆژەیاساکەدا، بڕی ٣٦٩ ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە بواری ئاسایشی وزە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا تەرخان کراوە.

ئامانج لەم وەبەرهێنانانە کەمکردنەوەی دەردانی کاربۆنە بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ تا ساڵی ٢٠٣٠.

جگە لەمەش ٦٤ ملیار دۆلار تەرخانکراوە بۆ کەمکردنەوەی تێچووی بیمەی تەندروستی.

 

AA

 





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad