English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ کەمکردنەوەی ترشی گەدە لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە
2022-08-17 [09:24 AM]

ZNA : هەولێر


ئەگەر هەست بە ئازارێکی توند و سووتان دەکەیت لە گەدەتدا بەتایبەت دوای نانخواردن ئەوا رەنگە تۆ ترشەڵۆکی گەدەت زیاد بێت و تووشی دڵەکزێ بووبیت، بۆ رزگاربوون لەمەش دەبێت لە چەند خواردنێك بەدووربیت. ماڵپەڕی " eatthis" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چوار جۆر خواردن کردووە کە باشترە نەخورێن ئەگەر کێشەی ترشەڵۆکی گەدەت هەیە، بەم جۆرە: ١. خواردنی تون ماددەی کابسیسینی تێدایە کە ناوپۆشی گەدە دەهەژێنێت و وادەکات خواردن بۆماوەیەکی زۆر لە گەدەدا بمێنێتەوە و سووتانەوەی زیاتر ببێت. ٢. خواردنە چەورەکان وەك خواردنە سوورکراوەکان، کە دەبنە هۆی زیادبوونی ترشی گەدە. ٣. ترشەمەنییەکان وێرای دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین سی و سوودە زۆرەکانیان بەڵام بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ترشی ستریك لە پێكهاتەیاندا ترشی گەدە و دڵەکزێ زیاتر دەکەن. ٤. قاوە و کافایین هەرچەندە وزە بە جەستە دەدەن و تەرکیز باشتر دەکەن، بەڵام ترشەڵۆکی گەدە زیاتر دەکەن و وادەکەن بگەڕێتەوە بۆ سورێنچك.





ئەم هەواڵە 766جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad