English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەردەوام خواردنی لیمۆ ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت
2022-08-17 [02:28 AM]

هەولێر :ZNA


لیمۆ تەنیا بۆ تاموچێژ سوودی لێ وەرناگیرێت، بەڵکو چەندین توێژینەوەی زانستی دەریخستووە کە بەردەوام خواردنی لیۆ چەندین سوودی تەندروستی بە جەستە دەگەتەنێت. ماڵپەڕی برایتسایدی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر بەردەوام لیمۆ بخورێت، ئەوا ئەم سوودانەی بۆ تەندروستی دەبێت: ١. یارمەتی دروستکردنی تۆوەکان دەکات لە پیاواندا، بەهۆی بوونی ڤیتامین C . ٢. چانسی دروستکردنی منداڵ لە ژنانیشدا باشتر دەکات و کوالێتی تۆوەکان پەرە پێدەدات. ٣.بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێت، لیمۆ پێکهاتەی دژە بەکتریای تێدایە، بەکتریاکان دەکوژێت کە کێشە بۆ ناودەم دروست دەکەن. ٤. لیمۆ دەوڵەمەندە بەپێکهاتەی کیمیایی' citrate' بە لەناوبەری سروشتی بەردی گورچیلە ناسراوە. ٥. کرداری هەرس باشتردەکات، پێش نان خوارەدن ئاوی لیمۆ بخورێت پەرە دەدات بە سیستمی هەرس، پێکهاتە ترشەکانی ناو لیمۆ وادەکەن باشتر خواردن تێکبشکینرێت





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad