English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش ڕێگا بۆ دابەزاندنی کێشت بەشێوازێکی تەندروست
2022-08-17 [04:31 AM]

ZNA : هەولێر


زیادبوونی کێش و قەڵەوی یەکێکە لە کێشە باوەکان، کە ڕەنگە بەهۆی زیادەخۆریەوە یان ناڕێکی کرداری هەرسەوە یاخود خواردنی ناتەندروستەوە بێت. چۆن بەڕێگایەکی ئاسان کرداری هەرس چالاک دەکەیت و کێشت دادەبەزێنیت؟ رۆژانە بڕێکی باش ئاو بخۆرەوە، چونکە ئاو یارمەتیدەرە بۆ سووتاندنی کالۆری زیاتر لە جه‌سته‌دا، هاوکات خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز زۆر به‌سووده‌ بۆ دابه‌زاندنی کێش. هەوڵبدە دوور بکەویتەوە له‌و خۆراکانه‌ی که‌به‌شێوازێکی ناسروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، واتە لەڕێگای هۆڕمۆنات و بەکارهێنانی ماددەی کیمیاییەوە دێتەبەرهەم. شیر وبەرهەمەکانی زۆر بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش لەڕووی تەندروستیەوە، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی، کە چەوری لەش دەسوتێنێت وماسوولکە بەهێز دەکات. ڕۆژانە زوو لە خه‌و هەسته‌، چونکە دەبێتە هۆی رێکخستنەوەی کاتژمێری بایەلۆژی جه‌سته‌، کە یارمەتیدەرت دەبێت لە سوتاندنی کالۆری زیاتر لە جه‌سته‌دا. چالاکی جه‌سته‌یت زیاد بکە، چونکە دەبێتە هۆی سووتاندنی کالۆری زیاتر لە لەشدا. خۆت له‌سترێس و دڵه‌راوکێ به‌دوور بگره‌.





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad