English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیان سه‌بری : لە ئێستادا دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت
2022-08-17 [03:06 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە ئێستادا دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت، بۆیە نزیک دەبینەوە لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، کە بەھۆی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق دانیشتنەکان ھەڵپەسێردرابوون.

دکتۆرە ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەئێستادا دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئارامبوونەوە دەچێت و بەھۆی خۆپێشاندانەکان کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەبڕیاری سەرۆکی پەرلەمان ھەڵپەسێردراون، بەڵام بەھۆی ھێوربوونەوەی دۆخەکە نزیک دەبینەوە جارێکی دیکە دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێبکەنەوە".

دکتۆرە ڤیان سەبری گوتیشی: "لەئێستادا و لەم بارودۆخەدا ئەنجامدان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە، ھاوکات لەبارەی داواکاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق، دکتۆرە ڤیان سەبری گوتی، ئەگەر بمانەوێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بڕیاری لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی ئەنجامبدرێت پێویستە بگەرێینەوە بۆ دەستووری عێراق و بەپێی دەستوور بڕیار بدرێت".

 

بڵند ئیبراھیم





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad