English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مارسێلۆ بیر لە وازهێنانی یەکجاری دەکات
2022-08-17 [05:30 AM]

ZNA - هەولێر


مارسێلۆی ئەستێرەی بەرازیلی و پێشووی یانەی ریال مەدرید، نزیکە بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت.
 
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت " مارسێلۆ نزیکە لەوەی بەیەکجاری واز لە یارییکردن بهێنێت، لەکاتێکدا چەند دەستەوارەیەکی لە قەتەر و ئەمریکاوە پێشکێشکراوە، بەڵام دەستەوارەکان بە دڵی یاریزانەکە نین و بیر لە وازهێنان یەکجاری دەکاتەوە و دەیەوێت گرنگی بە بوارەکەی بدات وەک خاوەن کارێک."
 
پێشتر ناوی مارسێلۆ بە یانەی لازیۆی ئیتاڵی و ڤایادۆلیدی ئیسپانییەوە بەسترابووەوە، بەڵام لەگەڵ هیچ یەکێک لەو دوو یانەیە نەگەیشتە رێککەوتن و ئێستا یاریزانەکە نزیکترە لەوەی کاروانەکەی کۆتاییبهێنێت.
 
دوای کۆتاییهاتنی رکابەرییەکانی وەرزی رابردوو، مارسێلۆ رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدرید راگەیاند، کە 15 ساڵ یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی یانەکە بوو و 25 نازناویشی لەگەڵ یانەکە بردەوە.
 
مارسێلۆ تەمەنی 34 ساڵە، سەرەتای یارییکردنی لە تیپی لاوانی یانەی فلومینێنسیی بەرازیلی بووە لە ساڵی 2002، پاشان لە 2005 بۆ تیپی یەکەمی ئەو یانەیە سەرخراوە و لە وەرزی یەکەمی یارییکردنیدا لە 30 یارییدا 6 گۆڵی کرد و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی هەر زوو بەرپرسانی ریال مەدرید گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکەن.
 
بەرگریکارە بەرازیلییەکە لە 2007 تاوەکو 2022 لە ریزەکانی یانەی شاهانە 386 یاریی ئەنجامداوە و 26 گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە و لە تیپەکەدا بووە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی باڵی چەپی بەرگری لە مێژوودا.

رووداو





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad