English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای چەندین مانگ نرخی دۆلار بۆ خوار 148 هەزار دینار دابەزی
2022-08-17 [05:37 AM]

ZNA:هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و دوای چەندین مانگ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بۆ خوار 148 هەزار دینار دابەزی.

دوای کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بۆرسەکانی بەغدا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 147 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها لە پارێزگای هەولێر نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لەکاتێکدا کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.

خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵۆگۆڕی دراو ئاماژەی بەوە دا کە دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە دابینکردنی بڕێکی زۆری ئەو دراوە و کەمی خواستیش لەبەرامبەردا هەیە.

جێی باسە، دابەزینی نرخی دۆلار دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق دێت، کە بە کاراکتەری سەرەکی گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە عێراق دادەنرێت.





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad