English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوا دەکات زیندانیانی دەگەڵ ئەمریکا بگۆڕێتەوە
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
2022-08-17 [06:46 AM]

ZNA - هەولێر


کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵی ئامادەیە بە خێرایی لەسەر ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕێک بکەوێ. ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ئێران ئامادەیە بە خێرایی لەسەر ئەم بابەتە ڕێک بکەوێت و لەم ڕێگایەوە ئەو ئێرانییە بێ‌تاوانانەی لە ئەمریکا زیندانی‌کراون، بگەڕێنێتەوە باوەشی بنەماڵانیان. کەنعانی لە وڵامی لێدوانێکی ئانتۆنی بلینکێنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستان بۆ گۆڕینەوەی گوتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی سەربەخۆ لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو زیندانییانە بە لایەنی ئەمریکایی ڕاگەیاندووە.



ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad