English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا و ئیسرائیل پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە
ئاڵای تورکیا و ئیسرائیل
2022-08-17 [06:55 AM]

ZNA - هەولێر


دوای چوار ساڵ، دوو ‌حکومەتی تورکیا و ئیسرائیل ڕایانگەیاند پەیوەندییەکانیان بە تەواوی ئاسایی دەکەنەوە. وەک هەنگاوی یەکەمی ئاساییکردنەوەی ئەم پێوەندیانە، ‌تورکیا و ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٧ ئاب، دیپلۆماتکارانیان ڕەوانەی باڵوێزخانەکانیان لە ئەنکەڕا و تەلئەڤیڤ کردەوە. یایر لاپید، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیڵ پێشوازی لەم بڕیارە کرد و گوتی ئەم هەنگاوە لە بوارەکانی بازرگانی و ئابووری و کلتووری، دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی پەیوەندیی نێوانیان و هاوکات خزمەت بە سەقامگیریی ناوچەکەش دەکات. مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وێڕای پێشوازیکردنی لەم هەنگاوە، جەختی کردەوە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە مانای پشتگوێخستنی فەڵەستینییان نییە. تورکیا وئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٨ەوە و دوای کوشتنی ٦٠ خۆپێشاندەری فەڵەستینی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە، پەیوەندییەکانیان ئاڵۆز بوو و هەردوولا باڵیۆزەکانیان لە وڵاتی یەکتر کشاندەوە.



ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad