English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەڕەشەی سووریا لە تورکیا
نخشەی تورکیا و سووریا
2022-08-17 [06:57 AM]

ZNA - هەولێر


حکومەتی سوریا سەبارەت به هيرشی تورکیا بۆ سەر بنکەی سوپای ئەم وڵاتە هوشداری دەدات و دەڵێت دیمەشق ڕاستەوخۆ و بەخێرایی وەڵام دەداتەوە. سوپای سوریا لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختی کردووەتەوە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە زیادی کردووە و بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی حکومەتی سووریا ، وەک هاندانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی هەژمار دەکرێت. سوپای سووریا دوای ئەوە هەڕەشەی کرد، ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە ١١ سەربازی ئەم وڵاتە لە هێرشی ئاسمانیی تورکیادا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کۆبانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.



ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad