English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور دوو مووشەکی کرووز بە ئاراستەی دەریا دەوشينيت
2022-08-17 [09:53 AM]

ZNA-هەولێر


کۆریای باکوور سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، سوپای دوو مووشەکی جۆری کرووزی بە ئاراستەی ئاوەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی وەشاند و ئەم هەنگاوەی پیونگیانگ بووە هۆی نیگەرانیی کۆریای باشوور و هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژئاوا.

دوابەدوای وەشاندنی مووشەکەکان، ڕاويژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی کۆریای باشوور کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە ساز کرد.

هاوکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە لە نزیکەوە چاوديری تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکوور دەکات.

سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆریای باکوور، قەدەغەکردنی تاقیکردنەوەی موشەکی جۆری کرووز لەخۆ ناگريت. دوایین جار ئەم وڵاتە تاقیکردنەوەی مووشەکی کرووزی ئەنجام دا مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بوو.

جیاواز لە مووشەکی بالیستی، موشەکی کرووز توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی نییە، بەڵام بە هۆی ئەوەی لەسەر نزم ڕێدەکات، ئەستەمترە سیستەمی ڕاداری سەربازی بتوانێت بیدۆزێتەوە.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad