English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوید ٣٠ ملیار کرۆن بۆ دابەزاندنی نرخی وزە لە بازاڕدا دابیندەکات
2022-08-17 [09:56 AM]

​ZNA-هەولێر


حکومەتی سوید رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە بازاڕەکاندا، ٣٠ ملیار کرۆن بۆ کۆمپانیاکانی ناوخۆ بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی وزە لە بازاڕەکاندا دابیندەکەین.

وەزیری وزەی سویدیش جەختی کردەوە، وادەی پێدانی ئەو بڕە پارەیە دیارینەکراوە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ کۆمپانیا و بازرگانەکانی ناوخۆ دابیندەکرێت.

سەرۆکوەزیرانی سویدیش بەرزبوونەوەی نرخی وزەی لە بازاڕەکاندا خستە ئەستۆی رووسیا، جەختیشی کردەوە رێگە نادەن کۆمپانیا و بازرگانەکانیان ببنە قوربانی دەستی ڤلادیمێر پوتن.





ئەم هەواڵە 748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad