English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی هەرێم بەکوژمەی 135 ملیۆن دینار دوو پرۆژە لە دهۆك جێبەجێ دەکرێت
2022-08-18 [10:58 AM]

ZNA-دهۆک


 حکومەتی هەرێم بەکوژمەی 135 ملیۆن دینار باخچەیەك و دوو پرۆژەی دیکە لە دهۆك جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، "ڕەزامەندی دراوه‌ لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 135 ملیۆن و 207 هەزار دینار بە مەبەستی دروستكردنی باخچەیەك و جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاریی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك".

گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 100٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە و لەسەر پلانی ساڵی 2022، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی باخچەیەك لە كەرتی 60 شاخكێ و هەروەها دروستكردنی چەند شەقامێك لە نزیك پێشانگەی ئۆتۆمبێل و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، ڕەزامەندی خەرجكردنی درا.
 





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad