ZNA - هەولێر ئۆفەرە كتوپڕەكەی یانەی مانچێستەر یۆنایتد بۆ گواستنەوەی كارلۆس كاسیمیرۆ ئیڕتیكازی ڕیال مەدرید یاریزانەكە و یانەی ڕیال مەدریدیشی تووشی سەرسوڕمان كردوە.
بەگوێرەی هەردوو رۆژنامەی ماڕكا و ئاسی مەدریدی مان یۆنایتد ئامادەیە كاسمیرۆ بە بری 60-70 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیزەكاتنی بگوازێتەوە و مووچەیەكی زیاتریش لە ریال مەدرید بە یاریزانە بەڕازیلییەكە بدات، سەرەتا ئۆفەرەكە لە میدیاكان زۆر بە بایەخەوە باسی لێوە نەكرا و وا باس كرا كە نە ریال مەدرید و نە یاریزانەكەش بیر لەوە ناكەنەوە، بەڵام بەپێی تازەترین هەواڵەكان بابەتەكە ئەگەری بوونی زۆرە بەتایبەتی ئەگەر مان یۆنایتد بری پارەكەی گەیاندە 70 ملیۆن یۆرۆ، وەك ڕۆژنامەی ماڕكا باس دەكات و دەڵێت پێرێز كابرایەكە بە عەقڵەیەتەكی بازرگانی بیر دەكاتەوە، بۆ گەر كریستیانۆ بە 100 ملیۆن بفرۆشێت ئەوا كاسمیرۆی تەمەن 30 ساڵیش دەفرۆشێت و پێی وایە ئەوە قازانجە بۆ مەدرید زیانی تێ نییە”
بەپێی ڕۆژنامەكە لە ئێستادا بەهۆی زۆری مووچەكەی كاسیمیرۆ بابەتی یاریكردنی بۆ شەیتانە سوورەكان تاوتوێ دەكات بەڵام تا ئەو ساتەش هیچ كاردانەوەیەكی فەرمی خۆی بە یانەكە و هیچ كەسێك ڕانەگەیاندوە، بەڵام ئەوەی دیارە ئەوەیە كە ریال مەدرید بەرهەڵستی ڕۆیشتنی كاسیمیرۆ ناكات گەر پارەیەكی باشی پێ بدەن و لە ئێستاش تا تەواو بوونی میركاتۆی هاوینە هەموو ئەگەرێك لە ئارادا هەیە و دوور نییە كاسیمیرۆ لە كۆتاییدا درێسی شەیتانە سوورەكان بپۆشێت و لەگەڵ هەردوو هاوڕێی پێشووی كریستیانۆ و ڤاران یاری بكاتەوە.
یاریگا
ئەم هەواڵە 790جار خوێندراوەتەوە |