English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سوودە تەندوستیەکانی بیبەری توون
2022-08-18 [11:35 AM]

ZNA : هەولێر


١ -بەهێز کردنی تەندروستی چاو و ڕێگەگرتن لە نەخۆشیەکانی چاو کە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە زیاد دەکات وەک کێشەکانی لێڵ بوون و تاریک بوونی هاوێنەی چاو . ٢ -یارمەتی دانی دابەزینی کێش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوی چونکە : - ماددەی کاپسیسینی تێدایە کە ڕێژەی سووتانی چەوری زیاد دەکات لە جەستە لە ڕێگای بەرزکردنەوەی پلەی گەرمای لەش . - بڕێکی کەم کالۆری تێدایە . - بە هۆی تامە تیژو تونەکەوەیەوە ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئیشتها . ٣ - پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی پێست و جوان کردنی ڕوخسار چونکە دەوڵەمەندە بە بیتاکارۆتین و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانەکان و ڕێگری کردن لە چرچ ولۆچی و زوو پیر بوونی پێست و هاندانی زیاتر دروست بوونی کۆلاجین و چارەسەری زیبکە . ٤ - چارەسەری شەقیقە : بە هۆی بوونی ماددەی کاپسیسینەوە . ٥ - خۆپاراستن لە شێرپەنجە : ماددەی کاپسیسین ڕێگە دەگرێت لە دابەش بوون و گەشەی خانە شێرپەنجەیەکان . ٦ - کەمکردنەوەی ئازار و یارمەتی دانی چارەسەری سەوەفان و هەوکردنی جومگەکان . سوودەکانی تری وەک : - چارەسەری قەبزی . - زوو چاکبوونەوە لە پەتا و هەڵامەت . - بەهێزکردنی مووەکانی قژ و جوانترکردنی ڕەنگ و بریقەی قژ . - باشکردنی مەزاج دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad