English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سوودەکانی خواردنی ترێ
2022-08-18 [06:04 AM]

ZNA : هەولێر


سووده‌ ته‌ندروستیه‌کانی ترێ زۆرن بۆ جەستە و هه‌ر ڕه‌نگه‌ و جۆرێک له‌ ترێ تایبه‌تمه‌ندی و سوودی جیاوازییان هەیە. دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌ییپسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی کردووە که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن : ۱ . پاراستنی ته‌ندروستی دڵ له‌گه‌ڵ ڕێگریکردن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان. ۲ . یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن و پاکردنه‌وه‌ی جگه‌ر له‌ مادده‌ ژه‌هراوه‌یه‌کان. ۳ . ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و نه‌خۆشیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌. ٤ .خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی ڤلاڤینوید و دژه‌ئۆکسانه‌کانی تر. ٥ .به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ. ٦ .پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو. ۷ .چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌گرتن لێی و چالاککردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات. ۸ .چاره‌سه‌رکرنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی و خۆپاراستن لێی. ۹ . پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێزکردنی بینین و خۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری و زۆر نه‌خۆشی جیاوازی چاو . ۱۰ . ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و نه‌هێشتنی ته‌مه‌ڵی و بێهیزی. ۱۱ . خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و گرژبوونی ماسولکه‌کان. ۱۲ . بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ فۆلیک ئه‌سید و مادده‌ی ئاسن و ڤیتامین (B6). ۱۳ . یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکه‌ گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست. ۱٤ . ڕۆڵێکی باشی هه‌یه‌ له‌ خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی پۆتاسیۆم





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad