English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایک پۆمپیۆ داوا دەکات رێگە نەدرێت سەرۆک‌کۆماری ئێران بچێتە ئەمریکا
مایک پۆمپیۆ، وزیر پێشووی دەرەوەی ئەمریکا
2022-08-18 [04:50 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا داوا لە حکوومەتی جۆ بایدن دەکات، ڕێگە نەدات سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشدار بێت. مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە لە کابینەی دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە، ئەگەر حکوومەتی ئەمریکا ڤیزە بدات بە ئیبراهیم رەئیسی لە کاتێکدا کە تەنیا چەند هەفتە لەمەوبەر ڕژێمی ئێران هەڕەشەی هیرشی مووشەکی بۆ سەر نیۆیۆرک و ویرانکردنی ئەم شارەی کردووە، ئەم ڕێگەپێدانەی حکوومەتی ئەمریکا دەبێتە ئەزموونێکی مەترسیدار. پۆمپیۆ هەروەها دڵێت تاران هەروا لە هەوڵی تیرۆری ئەو و ژمارەیەکی بەرپرسی باڵای ئێستا و پێشووی ئەمریکادایە، بەڵام حکوومەتی جۆ بایدن ڕێگایان پێ دەدات بێن بۆ نیۆیۆرک.



ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad