English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپاسنامەیەك لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
2022-08-18 [06:34 AM]

ZNA_ هەولێر


 

بەناوی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاس و پێزانیمان ئاراستەی سەرۆک و سکرتێر و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و، کەسایەتی و سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی ھەرچوار پارچەی کورستان و، ھەروەھا سوپاسی نوێنەرایەتی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و، ناوەند و دامەزراوە زانستی و میدیاییەکان و کەسایەتیە ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئەکادیمیەکان و نوێنەرانی پێکھاتەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری(١٦ـی ئاب)، حەفتاو شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان بە پەیام و پیرۆزباییەکانیان بەشداربوون لە بەرزڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزەدا.

پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆڕگانەکانی دیکەی پارتیمان لەم بیرەوەرییە شکۆدارەدا، کە ھەڵگری گیانی برایەتی و ھاوخەباتی بوون، مایەی سوپاسگوزاریی و پێزانینی زۆرمانە، ئومێدەوارین بە هەموو لایەك، بە یەكگوتار و ئیرادەی سیاسیی هاوبەش تواناكانمان یەكبخەین بۆ زیاتر بەهێزكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەكان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجە ڕەواكانمان و زیاتر چەسپاندنی دیموکراسی و پێکەوەژیان و فەراھەمکردنی سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا.

ھاوکات دەستخۆشی و سوپاسی گەرم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کادیر و ڕاگەیاندنکار و ئەندام و دۆست و جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان و سەرجەم ئۆرگانەکان دەکەین، کە بەرپرسیارانە و سەربەرزانە  یادی حزبەکەیان، بە چالاکی جۆراوجۆر و بەتایبەتی لە رێگای دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە شکۆدار و پیرۆزترکرد.
     
جارێكی دیكە سوپاسگوزاریمان رادەگەیەنین و، هەر سەرکەوتوو و سەرفراز بن.
          
مەكتەبی سیاسیی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
١٨ـی ئابی ٢٠٢٢





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad