English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پوتن ١٦ هەزاردۆلار دەداتە ئەو دایکانەی دە منداڵیان هەبێت
2022-08-18 [09:59 AM]

​ZNA-هەولێر


ڤلادیمێر پۆتن، سەرۆکی ڕووسیا، بڕیارێکی دەرکرد بۆ زیندووکردنەوەی خەڵاتێکی سەردەمی یەکێتیی سۆڤییەت بۆ ڕيزلێنان لەو ئافرەتانەی دایکی ١٠ منداڵ یان زیاترن.

بەپێی بڕیارەکە، هەر ئافرەتێکی ڕووسی منداڵی دەیەمی بگاتە تەمەنی یەکساڵی و هەموو منداڵیکانی دیکەش لە ژیاندا مابن، ئەوا خەڵاتێکی بە بەهای یەک ملیۆن ڕووبل، کە دەکاتە ١٦ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی پێ دەبەخشرێت.

خەڵاتەکە بە خەڵاتی دایکی قارەمان ناسراوە، یەکەمجار لە لایەن جۆزێف ستالینەوە لە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دروستکرا، بەڵام لەگەڵ ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٩١ کۆتایی پێهات، بەڵام ئێستا پێشبینی دەکرێت پۆتن بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەکەی، بە تایبەتی لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیا، ئەو خەڵاتەی زیندوو کردبێتەوە.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad