English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ھاولاتی ھەرێمی کوردستان لە ئێران گیان لە دەستدەدەن
2022-08-19 [10:51 AM]

ZNA- ھەولێر


سێ ھاولاتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشتکرد سەردانی ولاتی ئێرانیان کردبوو بەلام لە کاتی گەرانەوایاندا بە ھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە رێگایی نێوان نەغەدە و پیرانشھر  چوارکەس گیانیان لە دەستدا کە سێیان  خەلکی ھەرێمی کوردستانن .

لەم بارەییەوە ھێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لەو چوارکەسە کە گیانیان لە دەستداوە یەکێکیان سایەقی تەکسی بووە جەلکی ئێرانە سێکەسیشیان خەلکی ناحیەی گرەسێنی سەربە قەزایی ئاکرێن .

ئەو سێ کەسە خەلکی یەک گوندن بە ناوی نیاوکێ سەر بە ناحیەی گرەسێن نزیک دە رۆژ پێش ئێستا سەردانی ولاتی ئێرانیان کردبوو بە مەبەستی گەشتکردن .

ئامۆزاێکی سێ قوربانیەکە بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند نزیکەی دە رۆژدەبێت ئەو سێ ئامۆزاییەم سەردانی ولاتی ئێرانیان کردووە بەلام لە کاتی گەرانەوەیان دووچاری رووداوێکی ھاتووچۆ بوون ھەرسێکیان  گیانیان لە دەستداوە تاوەکوو ئێستاش تەرمەکانیان نەگەرێنراوەتەوە ھەرێمی کوردستان .





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad