English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك بەرپرسی تاڵیبان قەدەغەی گەشتكردنیان لەسەر هەڵگیرا
2022-08-20 [08:48 AM]

​ZNA – هەولێر


13 بەرپرسی تاڵیبان قەدەغەی گەشتکردنیان لەسەر هەڵدەگیرێت لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی بتوانن گەشتی دیپلۆماسی ئەنجامبدەن، تاڵیبانیش دەڵێت، هەر وڵاتێک کە "شەریعەتی ئیسلامی" رێگەیان پێنەدات، مامەڵەی لەگەڵ ناکەن.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی ساڵی 2011، 135 بەرپرسی بزووتنەوەی تاڵیبان خراونەتە لیستی سزادراوەکانی ئەنجوومەنەکەوە کە سڕکردنی پارەکانیان و قەدەغەی گەشتکردنیان لەخۆدەگرێت، بەڵام 13 لەوانە سزاکەیان لەسەر هەڵدەگیرێت بۆ ئەوەی رێگەیان پێبدرێت لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە لە دەرەوەی ئەفغانستان کۆبوونەوە بکەن

لەنێو ئەو 13 کەسەی بڕیارە لە لیستی قەدەغەی گەشتکردن دەربهێندرێن، هەریەکە لە عەبدولغەنی برادەر، جێگری سەرۆکوەزیران و شێر محەممەد عەباس، جێگری وەزیری دەرەوە هەن.

پێشتر لە مانگی حوزەیراندا، لیژنەی سزاکانی سەر ئەفغانستان لە ئەنجوومەنی ئاسایش دوو بەرپرسی پەروەردەی ئەفغانستانی لە لیستی سزادراوان هێنایە دەرەوە

 

 





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad