English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: نامانه‌وێت ئه‌مریكا ببێته‌ به‌شێك له‌ جه‌نگی ئۆكراینا
2022-08-20 [08:51 AM]

ZNA-هەولێر




جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌بوون به‌ به‌شێك له‌م جه‌نگه‌ی ئۆكراینا نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ناشیانه‌وێت وه‌ك به‌شێك له‌م جه‌نگه‌ مامه‌ڵه‌ بكات، ده‌شڵێت، ئه‌مریكا نایه‌وێت گوێ له‌ هۆشدارییه‌كان بگرێت.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Russia Today، سێرگێی راێبكۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه‌، نایانه‌وێت باروۆخه‌كه‌ له‌مه‌ زیاتر بارگرژی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت و ئاگری ئه‌م جه‌نگه‌ پریشك و تینی زیاتر بهاوێت، ئه‌مریكاش به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی هێنده‌ی دیكه‌ بارودۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و خراپتر بردوه‌.

گوتیشی، زۆربه‌ی كات ئه‌مریكامان له‌وه‌ ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ نامانه‌وێت وه‌ك به‌شێك له‌م جه‌نگه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكراینا بكات و بیه‌وێت دژ به‌ هێزه‌كانمان بوه‌ستێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وان ئه‌م هۆشداریانه‌ی وڵاته‌كه‌مان به‌ هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه‌.
 





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad