English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت ئەوا بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە
2022-08-20 [08:58 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆك کۆماری تورکیا، ئاشكرای دەكات، ئەمریکا لە ئێستادا ھەزاران بارھەڵگر چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێل و کەرەستەی بۆ ناوچەکە ناردووە،  دەشڵێت، ''ئەو کەرەستانە بۆ کێ رەوانە دەکرێت؟ بەتەواوی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئەمریکا ناتوانێت ئەوە بڵێت، ناتوانێت بڵێت من تیرۆرم بەخێونەکرد، ئەوەی لە سووریا بە پلەی یەکەم تیرۆر بەخێو دەکات.

ئەردۆغان لەكاتی گەڕانەوەی لە ئۆكرانیا گوتیشی: ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەوێ بێزار نەبوون و ھاتن لە عێراق ھەمان کاریان کرد، بۆ کێ؟ ھەر بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت، ئەوا بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە''.

سەرۆك کۆماری تورکیا لەبارەی سووریاوە گوتی: ''ئێمە کێشەیەکمان نییە لەگەڵ شکستپێھێنان یان نەھێنانی ئەسەد، ئەگەر لە تورکیادا ئۆپۆزسیۆن رووداوەکە بە ئاراستەی خاڵێکی لەو شێوەیە دەبات، ئەوا ھەم پێگە و ھەمیش قورسایی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەکات''.

ئەردغان ئەوەشی خستەڕوو کە لە رێگەی ھەموو ئەو ھەنگاوانەی لە سووریا نراون، بەتایبەتی لە باکووری وڵاتەکە ھەر لە خۆرھەڵات و خۆرئاوای فوراتەوە تا دەریای ناوەڕاست، لە چوارچێوەی کارەکان بووە لەگەڵ رووسەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

سەرۆك کۆماری تورکیا راشیگەیاند: ''ھەمیشە دەپرسین ئەم تیرۆریستانە سەرچاوەیان (چەک، دارایی) لە کوێوە دەست دەکەوێت؟ لێرەدا ئەو تیرۆریستانە دەخەینەڕوو کە لە ئێستادا خەریکی دەرھێنانی نەوتی کوالێتی خراپی قامشلۆن، کەواتە کێ ئەمەی دەست دەکەوێت؟ رژێم دەیبات، سەرچاوەی دارایی لەلای دەسەڵاتە، ئەمانە خەریکی وەرگرتنین، ھەموو ئەم راستیانە روون و ئاشکران، ئێمە دەمانەوێت کە لێرە زیاتر پرۆسەکە درێژ نەکەینەوە، ئێمە چاومان لە خاکی سووریا نییە، چونکە خەڵکی سووریا برای ئێمەن، ئێمە لەوێ ھیچ کێشەیەکی لەو شێوەیەمان نییە، یەکپارچەیی خاکەکەیان بۆ ئێمە گرنگە. دەبێت رژێم لەم بارەیەوە ئاگادار بێت".

 





ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad