English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی گرفتێک زیاتر لە 7 ترلیۆن دینار لە فرۆشتنی خورما زیانی بە عێراقی گەیاند
2022-08-20 [06:08 AM]

ZNA:هەولێر


بەهۆی گرفتی بە بازاڕکردن زیاتر لە 7 ترلیۆن دینار لە فرۆشتنی خورما زیانی بە داهاتی گشتی عێراق گەیاندووە.

دوای نەوت، بە درێژایی ساڵانی رابردوو هەناردەکردنی خورما سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتی عێراق بووە، بەڵام ئێستا بەرهەمهێانی کەمیکردووە و نیوەی دارخورماکانی لە ناوچووە، سەرەڕای لاوازی بە بازاڕکردن و نەبوونی پیشەسازی و لە قوتونانی سیانی زۆری بەو سەرچاوە گرنگەی عێراق گەیاندووە.

لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو، عێراق خاوەنی 32 ملیۆن دارخورمابوو، بەڵام تاوەکو 2012 بۆ تەنیا 15 ملیۆن دارخورما کەمیکردووە، هەرچەندە تاوەکو 2020 ژمارەیان بۆ 19 ملیۆن دارخورما بەرزبووەتەوە، بەڵام بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵی ئەمساڵ بە هەزاران دارخورما لە پارێزگای بەسرە وشکبوونە.

بەرهەمەهێنانی خورما لەم ساڵانەی دواییدا بۆ ملیۆنێک تۆنی ساڵانە بەرزبووەتەوە، کە 800 هەزار تۆنی لە رێگەی وەبەرهێنەرانەوە هەناردە دەکرێت، بەڵام بەهۆی بێ توانایی حکومەت لە بە پیشەسازی کردن و پێچانەوەی، ئەوا وەبەرهێنەر یاخود وڵاتانی دراوسێ نرخی تۆنێک خورما بە 700 هەزار دینار دەکڕن و دوای پێچانەوەی بە دوو هێندەی نرخەکەی دەیفرۆشنەوە.

مەهدی جەنابی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەربەلا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، حکومەت بە شێوەیەکی شایستە خورماکەی بە بازاڕ ناکات، بەڵکو لە رێگەی بازرگانانەوە بە بازاڕ دەکرێت کە ئەوانیش عێراقی نین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە چاوی خۆی بینیویەتی خورمای عێراقی بە ناوی خورمای ئیماراتی فرۆشراوەتەوە.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت: "شکستی حکومەت بە دروست نەکردنی کارگەی لە قوتونان و بەبازاڕنەکردنی زیانی ملیاران دۆلاری بە دەوڵەت گەیاندووە، بە تایبەت کە ئێستا تۆنێکی هەرزان فرۆش دەکرێت و نرخەکەی بە 700 هەزار دینارە، بەڵام ئەگەر بە جوانی بپێچرێتەوە نرخی کیلۆیەکی بە 9 هەزار دینارە، واتە نرخی هەر تۆنێک 9 ملیۆن دینار کە ئێستا نرخی تۆنێکی بە 700 هەزار دینار دەفرۆشرێت.

کە بە چاکسازی کردنە لەو بازاڕە %10ـی بودجەی گشتی پڕ دەکاتەوە".

روونیکردەوە: "بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ ساڵانە لە 500 ملیار دینار تێپەڕ ناکات، ئەوەش بەو واتایە دێت کە تەنیا کشتوکاڵی خورما دەتوانێت بودجەی گشتی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ ماوەی 14 ساڵ پڕ بکاتەوە، بەشێوەیەکی دیکە واتە داهاتی خورما 14 هێندەی بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵە.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad