English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرگری تایوان: زیاتر لە 17 فڕۆكە و كەشتی چین لەدەوری تایوان بینراون
2022-08-21 [09:15 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند، لە دوێنێ و ئەمڕۆدا، 17 فڕۆکەی جەنگیی و شەش کەشتی جەنگیی چین لە دەوری دوورگەکە بینراون.

وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند: 17 فڕۆكە و 6 کەشتی چین لەلایەن ئامرازەکانی چاودێری ئەلیکترۆنی، کەشتییەکانی دەورییە، کەشتییەکانی دیکە و سیستەمی مووشەکیی جێگیرەوە چاودێری کراون.

لە میانی ئەو مانۆڕانەدا کە چەک و تەقەمەنی راستەقینە بەکارهێندرا لە خاکی چینەوە، مووشەکی ئاڕاستەکراو خرایە سنوورە ئاوییەکانی نزیک تایوان.

گوتەبێژی سوپای چین لە 10ی ئابدا کۆتاییهاتنی مانۆڕە سەربازییەکانی راگەیاند، بەڵام ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەورییە سەربازییەکان لە گەرووی تایوان بەردەوام دەبن.

پەکین کە دوورگەکە بە بەشێک لە خاکی خۆی دادەنێت، کاردانەوەی هەیە سەبارەت بەو سەردانانەی بەرپرسانی ئەمەریكا بۆ تایوان و بە جەختکردنەوە لە بنەمای یەک چین دژی ئەوەیە تایوان پەیوەندی سەربەخۆی دیپلۆماسیی هەبێت لەگەڵ وڵاتانی جیهان و نوێنەرایەتی هەبێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا.

 





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad